به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی كوردی له كه‌ركووك دابینكراوه
K24 – هه‌ولێر:
به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2022-2023)، ملیارێك و 600 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییه‌كانی خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك دابینكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (1ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لەسەر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە گوژمه‌ی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، پێداویستی قوتابخانه‌كان و خوێندن له شارى كه‌ركووك دابینکراوه.
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه، لەو 20 ملیار دینارەى کە سەرۆکى حکومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستانی ته‌رخانیکردبوو، خوێندنى كوردی له پارێزگای کەرکووک ملیارێک و 600 ملیۆن دینارى بەرکەوت و پێداویستییەکانیان بۆ دابینکرا.
به‌گوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن چه‌ندین كه‌لووپه‌ل و پێداویستی قوتابخانه‌كان بۆ خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك ره‌وانه‌كراوه، هه‌روها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ساڵانه ته‌واوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له لایه‌ن كۆگای كتێبی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌گه‌یەنرێته كۆگاكانی كتێب له كه‌ركووك و دواتر به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا دابەش دەکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دابینکردنى پێداویستى و تێچوونى چالاکییە وەرزشى و هونەرییەکانى ساڵانە و مەشق و راهێنانە پەروەردەییەکانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک. له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خه‌رجییه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا 900 وانه‌بێژیان له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان له خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك دامه‌زراندووه كه مووچه‌ی مانگانه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ دابینده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك، سامان سیوه‌یلی گوتی،راستە باڵەخانەى قوتابخانەکان سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراقن، بەڵام وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارى نۆژەنکردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدات.