وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ده‌توانین ئاسایشی سنووره‌كان بپارێزین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌منی له سه‌ر هێڵی سفری سنوور.
رۆژی پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا خالد ئه‌لمحنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی " الإخبارية" رایگه‌یاند، "سنوور دۆسییه‌كی هه‌ستیاره بۆ عێراق، وه‌زاره‌تی ناوخۆ پشتیوانی پێویستیی به‌ده‌ستهێناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه".
گوتیشی: "ده‌ستمان كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان له خاڵی سفری سنوور".
روونیشیكرده‌وه، "عێراق توانیویه‌تی سنووری له‌گه‌ڵ سووریا كۆنترۆڵ بكات و ئێستا دزه‌كردن و سنووربه‌زاندن له سنووره‌كانی سووریا زۆر ئه‌سته‌م بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، لیوا خالید گوتی: "هێزه‌كانمان له توانایاندا هه‌یه سنووره‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی ئێران و توركیا بپارێزن".
سه‌باره‌ت به رێگه‌گرتن له كرده‌وه‌ی نایاسایی له سنووره‌كاندا، گوتی: "بانده‌كانی مافیای مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئێستا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ به‌قاچاخبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن".
ئاشكراشیكرد، "هێشتا واده‌یه‌ك ده‌ستنیشان نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگای به‌غدا، به‌ڵام بڕیار دراوه، له چه‌ند مانگی داهاتوودا ته‌واوی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه وه‌ربگیرێته‌وه".