مه‌سرور بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی دوایین پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێده‌كه‌ن

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی ده‌كات و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كرد و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بارودۆخی گشتیی، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کردووه‌.