ماڵی ئه‌بو له‌یلا له منبج رزگاركرا
K24 – هه‌ولێر
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج چوونه ناو ماڵی فه‌یسه‌ل ئه‌بو له‌یلا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج كه له مانگی رابردوو له شه‌ڕێكدا شه‌هیدبوو.
به‌پێی سه‌رچاوه لۆكالییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی چوونه ناو ماڵی ئه‌بو له‌یلا له گه‌ره‌كی ئه‌سه‌دیه.
شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، رۆژی شه‌ممه، مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناو ماڵی "ئه‌بو له‌یلا"یان پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئه‌بو له‌یلا فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی به‌رگری له كۆبانێ بوو، كه به هاوكاری تۆپخانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پشتگیری هه‌وایی ئه‌مریكا توانی ئه‌م شاره له هێرشی داعش بپارێزێت و پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد له شه‌ری دژی داعش به‌ده‌ست بێنێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاتی شه‌هیدبوونی ئه‌بو له‌یلا به جیا له په‌یامێكدا خه‌م و نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ربڕیبوو.