لە منبج 13 ھەزار ھاوڵاتی لە ژێر دەستی داعش ھەڵاتوون

شارۆچکەی منبج یەکێک بووە لە سەرچاوە سەرەکییەکان داعش بۆ دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ھاوکاری بۆ چەکدارەکانیان لە شاری رەقە

K24 - ھەولێر

لەوكاتەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارۆچکەی منبج دەستی پێکردووە، نزیکەی 13 ھەزار خەڵکی سڤیلی شارۆچکەکە ھەڵھاتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەوەتەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی منبج دەستی پێکردووە کە 31ی ئایاری رابردوو بوو، نزیکەی 13 ھەزار خەڵکی سڤیلی منبج ئاوارە بوون.

شارۆچکەی منبج، یەکێک بووە لە سەرچاوە سەرەکییەکان داعش بۆ دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ھاوکاری بۆ چەکدارەکانیان لە شاری رەقە.

لەسەرەتایی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەش، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایان کرد کە نزیکەی 60 ھەزار خەڵکی سڤیل لەنێو شارۆچکەکەدان.