یانه‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ هاته سه‌رهێڵ
یانەیەکی قەتەری کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه داهاتووی ئه‌و یاریزانه به یانه‌یه‌كی سعوودییه‌ش گرێدراوه.
رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی قەتەری زانیاری وردی لەبارەی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، لە زانیاریەکاندا هاتووە، بەرپرسانی یانەی نەسڕ ماوەیەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی دۆن لە گفتوگۆدان، دوایینجاریش پێنج شەممەی رابردوو یەکتریان بینیوە، هەوڵەکان بەردەوامن و یانەکەی وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو یاریزانە پۆرتوگالیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم ماوەیەش ئامادەن 225 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش ئەو یاریزانە بکەن، هەروەها پلانێکی دیکەش هەیە، ئەویش ئەوەیە کریس بۆ ماوەی دوو وەرز بگوازنەوە ریزەکانیان، ئەو کاتیش ئامادەن 175 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بکەن.
رۆژنامه قه‌ته‌رییه‌كه بڵاویشی کردەوە، لەم نێوەندەدا یانەیەکی قەتەری هاتووەتەوە سەرهێڵ، ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ دەستپێکردووە، هەر ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یانەی نەسڕی وڵاتەکەیان، هەوڵەکانیان چڕتر بکەن بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه، پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ 438 یاریی به درێسی ریال مه‌درید كردووه، 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه.