پانۆرامای ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
K24 – هەولێر
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، پتر له 664 هه‌زار ئاواره‌ن، كه به رێژی %40 پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سووننه‌ن، %30 له پێكهاته‌ی ئێزدین، %13 كوردی ناوچه‌كانی دیكه‌ن روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، %7 كریستیان و %10ش له پێكهاته‌كانی دیكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاواره‌كان زۆربه‌یان له نێو كه‌مپه‌كانن و هه‌ندێكیش له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن.
26 كه‌مپ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، 16 كه‌مپ له دهۆكه و زۆرترین رێژه‌ی ئاواره و كه‌مپه‌كان له‌و شاره‌ن، هه‌روه‌ها 6 كه‌مپیش له هه‌ولێر و چواریش له سلێمانیدا هه‌ن.