ئێران داوا له گرووپه شیعه‌كانی عێراق ده‌كات له كرده سه‌ربازییه‌كانیان دژی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران داوا له گرووپه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق ده‌كات، له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان دژ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
شێخ عه‌باس كه‌عبی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران له گوتارێكدا له فێستیڤاڵێكی یادكردنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له شاری به‌سره، داوای له گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه له عێراق كرد، له كرده سه‌ربازیه‌كانیان له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی هه‌وڵێكه بۆ ته‌واوكردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاتانی میحوه‌ری به‌رگری.
كه‌عبی گوتی: ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به داگیركاری و ده‌ستبردن بۆ سه‌روه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ئه‌و دوژمنه كینه‌داره بەدوای داگیرکاریی فیکری، کولتووری، میدیایی، تاکڕەوی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئەمنی، زانستی و هونەریشدا دەگەڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌م دواییانه ئه‌مه‌ریكا كار بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی بانكی و داگیركردنی دارایی‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می بانكی به‌ره‌ی به‌رگری كۆنترۆڵ بكات، كه دەتوانین بە داگیرکارییەکی تێکەڵاو و جه‌نگێكی نەرم ناوی ببه‌ین.
هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا فالح خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: ئەمه‌ریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئه‌و وڵاته و هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆیی عێراق، خەریکی وروژاندنی ململانێی تایفی و سیاسین.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویستە بڕیارەکەی پەرلەمان بۆ ده‌رخستنی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق جێبەجێبکرێت و حکومەتی عێراقیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌وباره‌یه‌وه هەڵبگرێت و تاوانبارانی كوشتنی سوله‌یمانیش بدرێنه دادگا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دەبێت به‌یاسایی پشتگیری له حه‌شدی شه‌عبی بکرێت، و ئێمە لە لێواری پەسەندکردنی بودجەی گشتیداین، له‌و كاته‌ی ئێمه سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتین، پێویسته حکومەتی عێراق پشتگیریی له چەکدارکردن، راهێنان، بەهێزکردنی حه‌شدی شه‌عبی بكات.
ئه‌م هاندانه‌ی ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دوای مانگێك له بێده‌نگی و ئارامی عێراق دێت، له‌كاتێكدا سه‌ركرده شیعه‌كان ئه‌مه‌ریكا به وه‌ستان له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌در رایگه‌یاند، ئامانج له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار پلانێكه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئابووری عێراق و دووپاتیكرده‌وه، فه‌توای جیهادی توانی هه‌موو تواناكانمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخات، به‌ڵام شه‌ڕێكی دیكه‌مان له‌پێشه هیچ له شه‌ڕی داعش كه‌متر نییه، ئه‌ویش جه‌نگی نه‌رمه و پێویسته هه‌موومان تێیدا به‌شداربین.
لای خۆشیه‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق، (ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت)، هه‌مان قسه‌ی دووباره‌كرده‌وه و گوتی: "عێراق رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی ئابووری بووه‌ته‌وه و ئەو سەرکەوتنەی بەسەر داعشدا ده‌ستیپێكردووه، دەبێت بە ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان لە عێراق تەواوبکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2014 دوژمن لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە به ئاشكرا و به نهێنی روویان لە عێراق کرد".
شرۆڤه‌كاران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هاوهه‌ڵوێستی له گوتاره‌كانی سەرکردە شیعەکانی عێراق له‌گه‌ڵ گوتاره‌كه‌ی عەباس کەعبی ئەندامی مەجلیسی شاره‌زایانی ئێران، ئاماژەیە بۆ ئەوەیه کە ئێران خۆی بۆ جوڵاندنی میلیشیاکانی لە عێراق ئاماده‌ده‌كات، بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەمه‌ریکا.