وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
ئالان حمە سعید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌باره‌ی چاپكردنی كتێبی نووسه‌ران ده‌خاته‌ڕوو، تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاڵپشتی نووسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ نێو کتێبخانەی کوردی، وەزارەتی پەروەردە له چاپخانه‌كه‌ی ئه‌و كتێبانه بێبه‌رامبه‌ر چاپده‌كات، كه خزمەتی هزری نیشتیمانی و زمانی كوردی ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەمەبەستی پاڵپشتی نووسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ کتێبخانەی کوردی و خوێنەرانی ئازیز، وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، ئەو نووسەرە بەڕێزانەی کتێبیان هەیە و خزمەتی یەکێک لەم بوارانە دەکات، کە دیاریکراوە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە کتێبەکانیان بێبەرامبەر بۆ چاپ بکات لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر، بە تیراژی (500) دانە و تەواوی کتێبەکانیش دەداتەوە بە نووسەرەکەی و ئەویش ئازادە لەوەی دەیبەخشێت یان نرخی لەسەر دادەنێت و مافی هەموو چاپکردنەوەیەکیش بۆ نووسەرەکەی پارێزراو دەبێت، بوارەکانیش بریتین لە :
1- ئەو کتێبانەی خزمەتی هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکەن .
2- ئەو کتێبانەی خزمەتی زمانی کوردی دەکەن لە هەر بوارێک‌دا.
3- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پەروەردە دەکەن.
4- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەن.
5- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری ژینگە و ژینگە پارێزی دەکەن.
پێویستە نووسەر ژمارەی سپاردنی لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت.
پێویستە کتێبەکانی بە یەکێک لەم ئەندازانە دیزاین کرابن: (17سم پانی / 24 سم درێژیی ) یان ( 21سم پانی / 29 سم درێژیی).
پاش وەرگرتنی ژمارەی سپاردن و دیزاینکردن، دەتوانن بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز مامۆستا (جەبار جەمال غریب )، راوێژکاری وەزارەتی پەروەردە کە رامانسپاردووە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم دەستپێسخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە:
parwarda @ moe.gov.krd
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
9ـی 1ـی 2023