وەزیری کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کوردستان24: ئەمساڵ سنوورەکان بەهێزتردەکهین
بارزان حهسهن / برۆکسل:
دوای ساڵی نوێ، ئەمڕۆ یهكهم کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا بەرێوەچوو، كه تێیدا دۆسییهی كۆچبهران و چهند پرسێكی دیكه تاووتوێكران.
ئیلڤا جۆهانسۆن کۆمیسیاری باڵا بۆ کاروباری کۆچبەران لە یەکێتی ئەوروپا، کە بە وەزیری کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا ناسراوە، لە رێگهی کوردستان24 بەرنامە و پلانی خۆیان بۆ کۆچبەران ئاشکراکرد و رایگهیاند، ئەمساڵ بە گشتی سنوورەکان بەهێزتردەکەین و دەرگاش بۆ کۆچبەرانی ئۆکرانی هەر بەکراوەیی دەمێنێتەوە.
ئیلڤا جۆهانسۆن راشیگەیاند، ئەوان دڵنیان وڵاتی سوید کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتی ئەوروپا دەکات لەبواری چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران، سەرکەوتوودەبێت.
بەگوێرهی ئامارەکانی کۆچ و کۆچبەرانی یەکێتی ئەوروپا، لەساڵی 2022 پتر لە 186 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا و 2256 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.