فایه‌ق زێدان: لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتووبووه.
فایه‌ق زێدان له‌میانی قسه‌كانیدا گوتی، "لە راستیدا گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووبوون، بە ئەنجام و لێکتێگەیشتنی هاوبەش گەیشتین، گفتوگۆکانیش پەیوستن بە برای بەڕێز سەرۆکوەزیران عێراقەوە".