ئۆكرانیا: شه‌وێكی سه‌ختمان به‌ڕێكرد
K24 – هه‌ولێر:
له كاتژمێره‌كانی رابردوودا ئۆكرانییه‌كان شه‌وێكی سه‌ختیان به‌ڕێكرد، له ئێستا شه‌ڕێكی قورس له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، غانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، شه‌وێكی سه‌ختمان به‌ڕێكرد، له ئێستادا سوپای ئۆكرانیا خه‌ریكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ سوپای رووسیا له رۆژهه‌لاتی ئۆكرانیا.
غانا مالیار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "له ئێستادا خه‌ریكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چڕین له شارۆچكه‌ی سۆلیدار له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا".
هه‌روه‌ها مالیار راشیگه‌یاند، رووسه‌كان به‌هه‌موو هێزێكیانه‌وه به‌ره‌و دۆنستیك دێن و هێرشیكی چڕده‌كه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌مه قۆناغێكی قورسی جه‌نگی ئۆكرانیا و رووسیایه.