ئه‌نقه‌ره: ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر سووریا هه‌رده‌مێنێت

K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئیبراهیم كالن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر سووریا له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئیبراهیم كالن، گوتی: ئێمه پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ سووریا ده‌كه‌ین.
گوتیشی: سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكان، ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و هێرشی زه‌مینی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سووریا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و له وانه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا رووبدات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ری هێرشه‌كه به‌ستراوه به ئاستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له سووریاوه بۆ سه‌ر توركیا درووست ده‌بن.