ئێران دانپێدانانى تۆمه‌تباره‌كانى بڵاو كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆمارێكى به‌ڵگه‌نامه‌ييدا، ته‌له‌فزيۆنى ره‌سمى ئێران بڵاويكرده‌وه، رێكخراوى داعش 600 هه‌زار يۆرۆى خه‌رجكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له 50 شوێنى ئێران كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى ئه‌نجامبدات.
پێش دوو هه‌فته به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ئيتڵاعاتى ئێران بڵاويانكرده‌وه، كه ژماره‌يه‌ك په‌لامارى تيرۆريستييان پووچه‌ڵكردوونه‌ته‌وه و 100 كيلۆگرام مادده‌ى ته‌قينه‌وه‌ش له ميانى هه‌ڵمه‌ته ئه‌منييه‌كانياندا ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
فيلمه‌كه ماوه‌كه‌ى 15 خوله‌كه و تێيدا دوو كه‌س كه وه‌ك توندڕه‌وى سه‌ر به داعش ناسێندراوون ده‌رده‌كه‌ون و دان پێدانانيى خۆيان له باره‌ى پيلانه‌كانيان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له تۆماره‌كه‌دا ديمه‌نى كامێراكانى چاودێرى پيشانده‌درێت كه ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵيانداوه مادده‌ى كيميايى و كه‌لوپه‌لى پێويستى ناوماڵ بكڕن به مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى له بوارى درووستكردنى ته‌قينه‌وه‌دا.
له به‌شى كۆتايى فيلمه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدارى ئيتڵاعات ده‌بينرێن كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كان و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.