شەقامێکی دیکەی 100 مەتری لە هەولێر دروست دەکرێت

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ 15/1/2023، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی 100 مەتری لەنێوان گەڕەکی 5ی حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکان دانرا.

پڕۆژەی دروستکردن شەقامی 100 مەتری لەنێوان گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان و 8ـی حەسارۆکان، بەگوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردن سایدێکی 100 مەتری لەنێوان گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان و 8ـی حەسارۆکان، گوتی: "خۆشحاڵین کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 4ی هەولێر دادەنێین کە شەقامی 100 مەتریە، ئەو شەقامە قۆناغی یەکەمی دوو کیلۆمەترە، لە شەقامی سەرەکی کەسنەزانەوە دەستپێدەکات و بە گوژمەی یەک ملیار و 74 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی 175 رۆژدا تەواو دەبێت".

گوتیشی: "بە تەواوبوونی ئەو شەقامە دانیشتووانی گەڕەکی 5ی حەسارۆک سوودی لێوەردەگرن، لە هەمانکداتدا قەرەباڵغی رێگای کۆڕنیش کەمدەکاتەوە".

پارێزگاری هەولێر روونیکردەوە، شەقامەکە 100 مەترییە و دووسایدە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمدا سایدێک دروست دەکرێت، لە داهاتوودا قۆناغی دووەمیش دەستپێدەکات.

دیمەنێکی پڕۆژەکە - فۆتۆ: رێناس عەلی
دیمەنێکی پڕۆژەکە - فۆتۆ: رێناس عەلی
دیمەنێکی پڕۆژەکە - فۆتۆ: رێناس عەلی
دیمەنێکی پڕۆژەکە - فۆتۆ: رێناس عەلی