بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی زاخۆ ده‌ستگیر كرا

K24 – هه‌ولێر:
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كوژرانی گه‌نجێك به ناوی "ئەمیر سەڵاح خەلیل"، (تەمەن 31 ساڵ) له كافتریایه‌كی زاخۆ، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، موقەدەم "کارزان ئەمیر غەفووری"، گوتەبێژی پۆلیسی هەرێم بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کەسەی گەنجێکی تەمەن 31ی ساڵی بەناوی ئەمیر سەڵاح خەلیل لەلای پردی دەلال لە زاخۆ کوشت، دوای تاوانه‌كه لەلایەن خێزانەکەیەوە رادەستی پۆلیس کراوە.
گوتیشی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ بکوژەکە دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
کاتژمێر 3ی ئێوارەی دوێنێ گەنجێک بە ناوی ئەمیر سەڵاح خەلیل تەمەن 31 ساڵ لە نزیک پردی دەلال لە زاخۆ دەستڕێژی گولـلەی لێکراو و کوژرا.