مه‌لایه‌ك له كه‌سنه‌زان كردی به جه‌ژن
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان مانگیان بینیووه، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌مڕۆ به ڕۆژوو نه‌بوون و ڕۆژووه‌كانیان شكاندووه و كردویانه به جه‌ژن.
هاوڵاتییه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه‌سنه‌زان، له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی شاهیده‌كان و نوسینی مامۆستایه‌كی ئایینی كه ئه‌مڕۆ جه‌ژنه، خه‌ڵكی سه‌ریان لێشێواوه و به‌شێك به ڕۆژوون و به شێك به ڕۆژوو نیین.
ئه‌م بابه‌ته كاتێك بڵاوبوویه‌وه كه، مه‌لا "موسلیم فریزی" له ئه‌كاونتی فه‌یسبووكه‌كه‌ی نوسیویه‌تی، له‌لای ئێمه "6" كه‌س مانگیان بینیووه و شه‌ش شاهیدی "عه‌دل" هه‌یه كه مانگیان بینیووه،و هه‌مووشیانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه،ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بوو كردمان.
مه‌لا موسلیم هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی، ئه‌و شاهیدانه‌ی بینیویان حه‌رامه به ڕۆژووبن،ئه‌وانه‌شی شاهیده‌كانیان بینیووه یان هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یشتووه و متمانه‌ی ته‌واویان هه‌یه، بۆیان هه‌یه به ڕۆژووبن یان به ڕۆژوو نه‌بن.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی، ئه‌و مه‌لایه نوسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ ئێواره ڕاستی ئه‌و شاهیدیانه باش ده‌رده‌كه‌وێت و نه‌ك ته‌نها گه‌نج، به‌ڵكو پیری "70" ساڵه مانگ ده‌بینن.
مه‌لا ،موسلیم" ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌وانه‌شی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی بینینی مانگه‌وه به ڕۆژوو ده‌بن، هه‌ر دروسته،ئه‌وانه‌شی به ڕۆژوو نابن هه‌ر دروسته.
لیژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئێواره‌ی دوێنێ ڕایانگه‌یاند" كه ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌ر مانگی ڕه‌مه‌زانه و ڕۆژی چوار شه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنه.