سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی دارا ره‌شید ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامی دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاندووه‌، " بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  (ئەسکەندەر مەحمود)ی مامی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم".

ده‌قی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو  (ئەسکەندەر مەحمود)ی مامی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان