رووسیا كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی نوێ له ئۆكرانیا راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، سوپای ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی نوێ له نزیك شاری سولیدار و زاپۆریژیا كۆنتڕۆڵ بكات.
رۆژی شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆنتڕۆڵكردنی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی نوێ له نزیك شاری سولیدار و زاپۆریژیا راگه‌یاند.
لە راگەیەندراوه‌كه‌دا وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە هێرشەکانی ئەم دواییانەدا توانویانە دەست بەسەر ژمارەیەک ناوچەی گرنگ لە زاپۆریژیا بگرن و هێڵی یەکەمی بەرگری ئۆکرانیا لەو ناوچەیە تێپەڕێنن و لە ئێستاشدا پێکدادانی توند لە زاپۆریژیا بەردەوامە.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێشڕەوییەکانی سوپای رووسیا لە ناوچەکانی ئۆریگۆڤ و گۆلیبۆلیا لە ناوچەی زاپۆریژیا بەردەوامن.
له به‌رامبه‌ردا حاکمی زاپۆریژیا سەر بە ئۆکرانیا ئەوەیخستەڕوو، سوپای رووسیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا 166 جار هێرشیانکردووەتەوە سەر زاپۆریژیا و بەهۆیەوە ژمارەیەک خەڵکی سڤیل کوژراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی هه‌یینی (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ناوچه‌ی سۆلیداریان به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه و ئه‌و سه‌ربازه ئۆكرانیانه‌ی له سنووره‌كه ماونه‌ته‌وه، هیچ رێگه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه، جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.