به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ به‌شێت ناوده‌بات
چیرۆكی كۆتاهاتنی په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خۆی خۆرخێ مێندێس ئاشكرا بوو، ده‌گوترێت كریستیانۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی باشی بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
خۆرخی مێندێز بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ: "له ریاڵ مه‌درید بمێنه‌وه، زیاتر پارێزراو ده‌بیت، ئه‌گه‌ر ئه‌م یانه‌یه جێبهێڵیت، بارودۆخت زۆر له‌وه خراپتر ده‌بێت."
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی خۆرخێ مێندێز بووه بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رله‌وه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت.
ئۆرفیۆ سوارێز رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئێلمۆندۆ له نوێترین به‌دوادچوونی دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێندێز نه‌یتوانیوه رۆناڵدۆ بۆ تیپێكی گه‌وره بگوازێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆرفیۆ ده‌ڵێت: رۆناڵدۆ به‌و شێوه‌یه به مێندێزی راگه‌یاندووه، من بۆ بایرن میونشن یان چێڵسی ببه، ئه‌گینا ماڵئاوا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یویست له ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام خۆرخێ مێندێز له پلانی رۆناڵدۆدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له كۆتاییشدا ماڵئاواییان لێك كرد، ئه‌ویش به‌و ره‌سته‌یه‌ی مێندێز بۆ رۆناڵدۆ: تۆ شێتی.
رۆناڵدۆ دوای جیابوونه‌وه‌ی له ریاڵ مه‌درید، نه‌یتوانی ئاست و نازناوه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ببات، خۆرخێ مێندێز هه‌وڵی دا پێش له‌م رۆیشتنه‌ی رۆناڵدۆ بگرێت و رازی بكات له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، كه‌چی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ نه‌یتوانی له هاوینی رابردوو بچێته یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ورووپا، له قسه‌ی خۆی سوور بوو، كۆتایی به په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مێندێز هێنا، ئێستا ئه‌و پیاوه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ نییه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆناڵدۆ و مندێز په‌یوه‌ندییان به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه، چونكه بڕیاره‌كانی به تاكلایه‌نی داوه، به‌تایبه‌تی بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌درید و رۆیشتنی بۆ یوڤێنتۆس.
ئێلمۆندۆ له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: رۆناڵدۆ ته‌نیا ئه‌وشته‌ی پێی خۆش بێت گوێی لێده‌گرێت، ئێستاش ته‌نیا گوێ له قسه‌كانی هاوبه‌شی ژیانی، واته جۆرجینا رۆدریگز ده‌گرێت. جگه له‌وه هیچ شتێكی دیكه لای ئه‌و به‌های نییه.
به‌مهۆیه‌وه سه‌ره‌ڕای ماوه‌یه‌كی زۆری كاركردن وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، خۆرخی مێندێز په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆی هاونیشتیمانی پچڕاند و ته‌نانه‌ت له كاتی په‌یوه‌ندیگرتنی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لنه‌سر ئاماده نه‌بووه.