سوودانی: فەرەنسا لە رووی راهێنان و چەک و هەواڵگری هاوکاری عێراق دەکات
K24 - هەولێر
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هیواخوازه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا ئاماژەیەکی باش بێت و بناغەی دروست بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام دابڕێژێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، به‌هه‌موو بڕوایانه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و دوور له لایه‌نگری بێت، بایه‌خێكی زۆر به سیاسه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌تیش فه‌ره‌نسا ده‌دات.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی رایگه‌یاندووه، وەڵامدانەوەی بەغدا و پاریس بۆ گرنگی ستراتیژی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات وایکرد زیاتر پەرۆشی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دووقۆڵییە و بنیاتنانی لەسەر بناغە پتەوەکانی بێت.
ده‌شڵێت "له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا فه‌ره‌نسا له پێشكه‌شكردنی هاوكاریییه‌كانی و ئازادكردنی شاری مووسڵ رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا و ده‌مانه‌وێت فه‌ره‌نسا له بواری چه‌ك و راهێنان و هه‌واڵگریدا هاوبه‌شمان بن و ئامانجمانه ئاستی هێزه شه‌ڕكه‌ر و ئه‌منییه‌كانمان به‌ره‌وپێشتر ببه‌ین.