یانه‌ی نه‌سڕ به‌هۆی یوڤێنتۆس هەڕەشەی لەدەستدانی ڕۆناڵدۆی لەسەرە

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌، 3 جه‌نیوه‌ری 2023
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ژووری جلگۆڕینی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه‌، 3 جه‌نیوه‌ری 2023

ئه‌و کێشانه‌ی له‌ ئەوروپا دروستبوون واز له‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگال ناهێنن و له‌ سعوودیه‌ش به‌دوایه‌وه‌ن، له‌ ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكردنی كریستیانۆ له‌ خولی سعوودیه‌ له‌ ئارادایه‌.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە سەرەتای مانگی ئه‌مساڵ بە پەیوەندیکردن بە یانه‌ی نه‌سڕی سعودیە ئەزموونێکی تەواو جیاوازی لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا دەستپێکرد، لەو کاتەشدا له‌ دوو یاری یەکەمی لەگەڵ یانه‌ سعوودییه‌كه‌ بێبه‌شبوو، ئەمەش بەهۆی ئەو سزای سڕکردنەی کە لەلایەن لیژنەی رێكاره‌كانی خولی ئینگلیزی بەسەریدا سەپێنرا، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو له‌ یاریی مان یونایتد و ئێڤه‌رتۆن مۆبایلی منداڵێکی شکاند دوای ئەوەی ڕووبەڕووی مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتۆن بووه‌وه‌، لە ئێستادا هەڕەشەی سزای نوێی لێدەکرێت، بەهۆی یانەکەی پێشووی یوڤێنتۆس.

به‌ گوێره‌ی پاولۆ زیلیانی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵیا، 23 یاریزان لە یانه‌ی یوڤێنتۆس هەڕەشەی سڕکردنیان لەسەرە بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر، جا لە ئێستادا لەگەڵ یوڤێنتۆس بن یان رۆیشتبن، ئەمەش بەهۆی ئه‌وه‌ی یوڤێنتۆس درۆی له‌ مووچه‌ی یاریزانه‌كانی له‌ وه‌رزی 2019 ـ 2020 كردووه‌ و نیشانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیای داوه‌ كه‌ یانه‌كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی بودجه‌ی نییه‌.

ڕۆژنامەنووسەکە ده‌شڵێت: بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم بابەتەدا پێشتر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، ئەوانیش دانیان بە تەواوی بارودۆخی ساختەکارییەکەدا ناوە، چونکە یاریزانان ماتیاس دی لیخت و ماتیا دی سکیلیۆ کۆپییەکی چاتێکیان پێشکەش بە دادوەرەکان کردووە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "واتسئەپ"ـەوە ، سەلماندنی تاوانباری خۆیان.

لەنێو ئەو 23 ناوەدا ڕۆناڵدۆ هەیە، کە یوڤێنتۆس نزیکەی 20 ملیۆن لیرە قەرزاری ڕۆناڵدۆیە بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەرپرسان واژۆیان لەسەر کردووە، لەئێستادا كریستیانۆ دەتوانێت سکاڵا لەسەر یانەکەی پێشووی تۆمار بکات و پارەکەی وەربگرێتەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دادوەرێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی لە ئیتاڵیا بڕیاریدا 15 خاڵ لە باڵانسی ئه‌م وه‌رزه‌ی یوڤێنتۆس له‌ سێریا ئه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ راستی و دروستی نرخی مووچه‌ی به‌شێك له‌ یاریزانه‌كانی به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا نه‌گوتووه‌ و خۆی له‌ باجدان دزیوه‌ته‌وه‌.