رووسیا داوا لە ئەڵمانیا دەکات هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا یەکلایی بکاتەوە
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، پێویستە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە مۆسکۆ هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا یەکلایی بکاتەوە، ئایا لە جەنگدایە لەگەڵ رووسیا یاخود نا.
لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی تێلیگرام بڵاویکردووهتهوه، ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند، لەلایەک وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیەندراو دژی رووسیا دەردەکات و لەلایەکی دیکەش دەڵێت، بەشێکنین لە قەیرانی ئۆکرانیا، پێوسیتە خۆیان یەکلایبکەنەوە تاوەکو رووسیا مامەڵەیەکی دروستیان لەگەڵ بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی پێشوودا ئانالێنا بایربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدابوو، وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کرداری لەجەنگدایە لەگەڵ رووسیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.