سوودانى كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌ستپێكرد و رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك پشتگیری كابینه‌كه‌یه‌تی بۆ داوایه‌كی رای گشتی كه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، وه‌ك پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی كارنامه‌ی وه‌زاری كابینه‌كه‌ی كه له (27ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكراوه، هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌ستپێده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێكیشه بۆ دوورکەوتنەوە لە حاڵەتی پەکخستنی سیاسی کە لە چەند قۆناغی جیا بەتایبەتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روویدا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و دادوه‌ریی تاوتوێ ده‌كرێت له‌پێناو داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به گوێره‌ی پێویست.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محەممەد شیاع سوودانی، حەسەن نیعمەت یاسریی وەک راوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری دەستووری راسپاردووه بۆ له ئه‌ستۆگرتنی رێكخستنی كاروباره‌كانی ئه‌و پرسه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.