تۆنی بلێر: به‌رپرسیارێتی شه‌ڕی عێراق له ئه‌ستۆی من دایه
K24 - هه‌ولێر:
جۆن چیلكۆت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، له به‌شداریكردنی سه‌ربازی به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌شداریكردنه هه‌ڵه‌یه‌كی "گه‌وره" بووه و بووه‌ته هۆی دروستكردنی چه‌ندین كێشه بۆ وڵات، كه هێشتا شوێنه‌واری هه‌ندێكیان له وڵات ماون و تێنه‌په‌ڕیون.
چیلكۆت له راپۆرته‌كه‌ی خۆیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاری به‌شداریكردنی سه‌ربازی، له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانه‌كه بوون، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش "شه‌ڕ دوایین چاره‌سه‌ر نه‌بوو".
چیلكۆت، له كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌یدا، ئه‌مڕۆ 6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، گوتی: "به‌شداریكردنی سه‌ربازی له شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌بوو، ئێمه هێشتا باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێشتر تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، له مه‌ترسییه‌كان ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
چیلكۆت له راپۆرته‌كه‌ی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پاڵپشتی ناردنی شاندی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد بۆ عێراق، بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌كی "كۆمه‌ڵكوژ"، به‌ڵام به‌ریتانیا به پشتبه‌ستن به راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان، زانیاری له‌سه‌ر بوونی ئه‌و چه‌كانه دابوو و دواتر ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌بوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، له‌وانه‌بوو به‌شداریكردنی سه‌ربازی كارێكی پێویست له قۆناغێكی دیكه‌ی دوای 2003، چونكه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه بۆ سه‌ر به‌ریتانیا نه‌بوو و پێویست بوو به‌ریتانیا له‌سه‌ر سیاسه‌تی راگرتنی عێراق به‌رده‌وامبا.
راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت له 2.6 ملیۆن وشه پێكهاتووه، هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌شی پێداچوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌یان له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، كه پێویست بوو حكوومه‌تی به‌ریتانیا له زانیارییه پۆلێنكراوه‌كان، ده‌رییانبهێنێت.
تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا و له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی جۆن چیلكۆت، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و به‌رپه‌رسی یه‌كه‌می هه‌ڵه‌كانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیایه به‌بێ چاوپۆشین، به‌و پێیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له ماوه‌ی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی وردتر وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت ده‌داته‌وه و هاوكات ئاماژه‌ی به‌و ره‌خنه جه‌وهه‌رییانه كرد، كه له‌لایه‌ن پشكنه‌رانه‌وه له كڕۆكی راپۆرته‌كه گیراون، وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات تۆنی بلێر، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، بژارده‌ی رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن له عێراق، باشترین بژارده بووه و ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و شه‌ڕه بووبێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و توندوتیژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له باره‌ی ئه‌و زیانه مرۆییانه ده‌ربڕی، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری قوربانییان كرد.
تۆنی بلێر، كه ساڵانی 1997-2007 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بووه، تۆمه‌تباره به به‌هه‌ڵه‌دابردن به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، به‌و پێیه‌ی باس له‌وه ده‌كرا عێراق خاوه‌ن چه‌كی "كۆمه‌ڵكوژه"، به‌ڵام دواتر نه‌توانرا ئه‌وه بسه‌لمێنرێت.
به‌ریتانیا له شه‌ڕی عێراق 2003، به 45 هه‌زار سه‌ربازی به‌شداری تێدا كرد و له ماوه‌ی كاركردنی هێزه‌كانییان له عێراق 179 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران.