ئه‌مه‌ریكا باڵۆنه چینییه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشوور خسته‌خواره‌وه

K24 - هەولێر:
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باڵۆنە سیخورییەکەی چینی لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور خستەخوارەوە.
لە رۆژی هەینییەوە دەسەڵاتدارانی ئەمه‌ریکا رایانگەیاند، باڵۆنێکی سیخوریی چینی لە ئاسمانی شاری مۆنتانا بینراوە، کە شوێنێکی هەستیاری ئەمه‌ریکایە و چەندین بنکەی سەربازی تایبەت بە دروستکردنی مووشەکی بالیستی لێیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەر زوو رایگەیاند، باڵۆنەکە بە مەبەستی سیخوری و کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لەلایەن چینەوە نێردراوە و رۆژی هەینیش بینینی باڵۆنێکی دیکەی چینی لە ئاسمانی ئەمه‌ریکای لاتین بیندراوه.
دوای خستنە خوارەوەی باڵۆنەکە لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور لە زەریای ئەتڵەسی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی ئەمریکییەوە پڕۆسەی کۆکردنەوەی پاشماوەکانی باڵۆنەکە دەستپێکردووە.