کوردستان24 و پەیمانگەی جەزیرە خولی رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری دەکەنەوە

K24 - هەولێر:

دامەزراوەی کوردستان24 بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی جەزیرە بۆ راگەیاندن، خولێکی رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری لە هەولێر دەکەنەوە.

خولەکە لە 5ی ئاداری 2023 دەستپێدەکات بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، وانەکانی خولەکە لەلایەن ر‌اهێنەر موسعه‌ب شه‌وابكه‌ دەگوترێنەوە و هەر کەسێک دەیەوێت بەشداری لەو خولە بکات دەتوانێت لە رێگەی ئەم لینکەی خارەوە ناوی خۆی تۆمار بکات.

بۆ خۆتۆمارکردن کلیک بکە یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:

07505432424

07505422424

لە 2/10/2022، دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 و پەیمانگەی جەزیرە بۆ راگەیاندن، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و رێککەوتنەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند تیمێکی پەیمانگەی جەزیرە لە ئۆفیسی سەرەکی کوردستان24ن لە هەولێر.

.