مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا كۆبووه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سـه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی ئیمارات له‌گه‌ڵ ئیراكلی گاریباشڤیڵی، سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا‌ به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) له‌ شاری دوبه‌ی، له‌ وڵاتی ئیمارات له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لەژێرناوی "سیمای حکومەتەکانی داھاتوو" لە دوبەی دەستیپێکرد.

شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌ له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

عەمار نەجمەدین نێردراوی کوردستان24 لە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکی لوتکە بە وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەستیپێکرد.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری وڵاتان دەبێت.

نێردراوی کوردستان24 باسی لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان وتارێک پێشکەش دەکات.