دوو یانه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر كڕینی بۆنوچی شه‌ڕیانه
ئاستبه‌رزی بۆنۆچی به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ڕاكێشاوه و ره‌نگه ئه‌م یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ كۆچ بكات.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی كۆششێكی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆناردۆ بۆنۆچی كردووه كه پێشتر له یانه‌ی یوڤێنتۆس راهێنه‌ری بووه و له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش سه‌رپه‌رشتی كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به پاره‌یه‌كی زۆره‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی هاتۆته سه‌رهێڵ و خه‌ریكه هیوایه‌كانی كۆنتی بۆ كڕینی بۆنۆچی له گۆڕ ده‌نێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌لیساندرۆ لوسی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆنۆچییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی مانچێسته‌ر سیتی له ئینگلته‌را یه‌كتریان بینیوه و بڕی 60 ملیۆن پاوه‌ندیشیان بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه.
بۆنۆچی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئینته‌ر میلان له نێوان ساڵانی 2005 ـ 2007 ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2010 بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی یوڤی گواسترایه‌وه، ماوه‌ی 6 ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه پیره‌كه له پاڵ بارزاگلی، كیلینی سێكۆچكه‌یه‌كی پته‌وی به‌رگریان دروست كردووه و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه.