له كۆنفرانسی میونشن یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌خت له هاوكاریكردنی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له‌كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، داوا له ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات خێراتر هاوكارییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا بگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دا داوای‌کرد "هەوڵی دوو هێندە" بۆ خێراکردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا بدرێت له دژی رووسیا.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ڤۆن دێرلا‌ین رایگه‌یاند، پێویستە بەردەوام بین لەو پاڵپشتییە بەرفراوانەی کە پێویستە بۆ شکستپێهێنانی ڤلادیمێر پوتن، جەختیشی لەوە کردەوە کە "کاتی ئەوە هاتووە هاوكارییه‌كان خێراتر بکەین، چونکە ئۆکرانیا پێویستی بە چه‌ك هەیە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی خۆی".
هه‌روه‌ها رۆژی هەینی (17ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میونشن رایگەیاندبوو، "ئامادەین بۆ ململانێیەکی درێژخایەن" لە ئۆکرانیا.
هه‌ر هه‌ما رۆژ، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە گوتارێکی ڤیدیۆیدا بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن داوای لە هاوپەیمانان کرد، هەوڵەکانیان "خێراتر بکەن" بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا، کە نزیکەی ساڵێکە رووسیا جه‌نگی بۆ داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه ته‌نیا سەرکەوتنی ئۆکرانیا نه‌بێت".
زێلێنسکی پێی وابوو کە پوتن "هەوڵدەدات کات بکڕێت و گرەو لەسەر ماندوێتی لایەنەکانی دیكه دەکات".
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس زێلێنسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، روونە ئۆکرانیا دوا وێستگەی رووسیا نابێت، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکەی بەرەو وڵاتانی دیکەی یه‌كێتی سۆڤیەتی پێشوو."