ئەڵمانیا: تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران نایاساییە

K24 - ھەولێر
ئەڵمانیا، تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت، ئێران ھەوڵدەدات بە شێوەی نایاسایی كەرەستەی بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی، لە ئەڵمانیا بكرێت.
ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، تاقیكردنەوە مووشەكییەكانی ئێران، پێشێلكردنی یاساكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و پەرەپێدانی بەرنامە مووشەكییەكانی ئەو وڵاتە، دژی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە.
ھەفتەی رابردووش، مێركڵ، لە راپۆرتی ساڵانەی ئیدارەی فیدڕاڵی پاراستنی یاسای بنەڕەتی ئەڵمانیا، لە بارەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانەوە، ھۆشداریدا و رایگەیاند، ئێران بەردەوامە لە پەرەپێدانی چالاكییە ئەتۆمییەكانی و لە ھەوڵی ئەوەدایە، كەرەستەی پێویست بۆ بەرھەمھێنانی چەكی ئەتۆمی، بە شێوەی نایاسایی لە ئەڵمانیا بكرێت.