ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت هێما شینەکەی فەیسبووک وەربگرێت

ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت باجە شینەکەی فەیسبووک و ئینستگرام وەرگرێت
ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت باجە شینەکەی فەیسبووک و ئینستگرام وەرگرێت

K24 - هەولێر: 

کۆمپانیای مێتا وەرگرتنی هێما شینەکەی فەیسبووک و ئینستاگرامی کردە کرێی مانگانە و نرخەکەی 12 بۆ 15 دۆلارە.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووه‌وه‌ لە وڵاتی نیوزلەندا و ئوسترالیا بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن باجی ڤێریفای (هێما شینه‌كه‌) وەربگرن، بۆ وەرگرتنیشی پێویستە ناسنامەی فەرمی وڵاته‌كه‌یان پێشکەش بکەن و ناوی راستەقینە یان ناوی فەرمی بەکاربهێنن.

فەیسبووک دەیەوێت هاوشێوەی تویتەر وەرگرتنی باجی فەرمی بکاتە پارە، ئیلۆن مەسک لە چەند مانگی رابردوو ئەو کارەی بۆ تویتەر ئەنجامدا بەناوی Twitter Blue، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ لێکەوتەوە.

پێچەوانەی تویتەر، كۆمپانیای مێتا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی پێشتر هێما شینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ پێویست ناکات پارەبدەن، لەمەودوا تەنیا ئەو کەسانەی یان ئەو پەیجانەی دەیانەوێت هێما شینەکە وەرگرن دەتوانن داوا بکەن بە کرێی مانگانەی 12 دۆلار لەڕێگەی وێبەوە، 15 دۆلاریش لەڕێگەی iOS و Android.

 لە چەند مانگی داهاتوو ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ئەکاونت و پەیجەکان بەردەست دەبێت.