"هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌ستیپێكرد"
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ خۆرخی باوکی لیۆنێل مێسی گفتووگۆیان له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه.
بەگوێرەی ڕادیۆی کەتەلۆنیای ئیسپانیا، گفتووگۆیه‌كانی خۆرخی له‌گه‌ڵ لاپۆرتا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌تی بۆ بارسێلۆنا.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خۆرخی باوكی مێسی بە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ـی كه‌ته‌لۆنیای ڕاگەیاندبوو، زه‌حمه‌ته لیۆ مێسی جارێکی دیکە یاری بۆ بارسێلۆنا بکاتەوە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو لەگەڵ لاپۆرتا قسەی نەکردووە، هیچ ئۆفەرێکیش لەلایەن ئەوانەوە پێشكه‌شی مێسی نه‌كراوه.
خۆرخی له دوایین دانیشتنی له‌گه‌ڵ لاپۆرتا، له باره‌ی لێدوانه‌كانی ماتیاسی برای مێسی له دژی سه‌رۆكی بارسێلۆنا روونكردنه‌وه‌ی بۆ لاپۆرتا داوه.
به‌وپێیه‌ی ماتیاس له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه رایگه‌یاند تا لاپۆرتا و داروده‌سته‌كانی خاوه‌نی بارسێلۆنا بن مێسی هه‌رگیز ناگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا و ئه‌گه‌ر مێسی نه‌بووایه كه‌س بارسێلۆنای نه‌ده‌ناسی و خه‌ڵك زیاتر ریال مه‌دریدی ده‌ناسی.
رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان لاپۆرتا و خۆرخی زیاتر بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه و له داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
لیۆنێل مێسی بۆ پشوویەکی کورت گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا و له‌گه‌ڵ سێرخیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالبا له ئێواره‌خوانێكدا كه‌وتنه به‌ر زوومی كامیراكان.
مێسی بە یەکێک لە ئەفسانەی بارسێلۆنا دادەنرێت، لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا هەموو نازناوه‌كانی بەدەستهێنا، بەڵام لە هاوینی 2021 بارسێلۆنا به هۆكاری قه‌یرانی دارایی نه‌یتوانی گرێبه‌ستی مێسی نوێ بكاته‌وه و ئه‌و یاریزانه ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد، گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانه پاریسییه‌كه له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت.