سەرۆکی ئەرکانى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا دەکات و بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، خرانە بەرباس وگفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه، 26ـی شوبات / فێرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ سۆرستن فەرماندەی راوێژکارانی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و ئوردن، پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه تاووتوێكران.
دووپاتیش لەبەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.
سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان بوو، لەمبارەیەوە ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا لە هاوکاری و هەماهەنگی کردنی زیاتر لەگەڵ هاوپەیمانان، بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەسەرجەم بوارەکاندا.