تەلەڤزیۆنە نوێیەکەی سامسۆنگ نرخی پێنج هەزار دۆلارە

K24 - هەولێر:

تیڤی 8K Mini LED Neo نوێترین تەکنەلۆژیای مینی ئێڵ ئیدی بەکاردەهێنێت تا قەبارەی 75 ئینچ بەردەست دەبێت.

کۆمپانیا کۆرییەکە نوێترین نەوەی تیڤی لە جۆری Mini LED ئاشکرا کرد، ئەو تیڤییە لە براندی Neoـیە بە کوالێتی 8K دەتوانێت ڤیدیۆ پەخش بکات، مۆدێلی 2023ـی ئەو تیڤییە تایبەتمەندییەکی نوێی هەیە. 

 

بە قەبارەی 65 تا 75 ئینچ بەردەست دەبن، نرخیان لە نێوان پێنج بۆ 6300 دۆلار دەبێت، دەتوانن ڤیدیۆ تا رووناکی چوار هەزار Nit پەخش بکەن، خاوەنی نوێترین تەکنەلۆژیای HDRـە بەناوی "Remastering" کە کاری بەرزکردنەوەی کوالێتی رەنگ و رووناکی، رێزەلووشنی ڤیدیۆیی کۆنە کە بە سیستەمی HDR و کوالێتی ژێر 4K تۆمارکراون.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە ئەمریکا، کۆریا و ئەوروپا ئەو تیڤییە بە مۆدێلی 2023 بڵاوبکرێنەوە.