حه‌یده‌ر لامی: هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی له ناوچەکه‌دا هەیه

K24 – هه‌ولێر:

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی پڕۆسەی سیاسیی عێراقه و پێگەیەکی گرنگیشی له ناوچەکه‌دا هەیه.

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه‌ ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، حه‌یده‌ر لامی سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی پڕۆسەی سیاسیی عێراقه و هەولێر و بەغدا بەرامبەر به‌ یەکتر ئەرک و مافیان هەیه.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاند، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی له ناوچەکه‌دا هەیه.

دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ سەقامگیریی سیاسی له عێراقدا هەیه و سوودانی بۆ بنیادنانی عێراقێکی یەکگرتوو هەوڵدەدات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رەوتی سەدر له پەرلەمان کشاوەتەوه، بەڵام له حکومەت ماوەتەوه، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر کێشەی بنەڕەتییان نییه.