سێ گۆڕانکاری گەورە بەسەر واتساپ دێت

K24 - هەولێر:

دروستکردنی ستیکەر لەلایەن بەکارهێنەران، ژیری دەستکرد (AI) بۆ چات و قسەکردن، پەیوەندی نێوان کۆمپیوتەر و مۆبایل بە واتساپ.

رۆژێکی پڕ گۆڕانکارییە بۆ بەناوبانگترین ئەپی پەیوەندیی و چاتی واتساپ، کۆمپانیای مێتا سێ گۆڕانکاری گرنگی بۆ داهاتووی واتساپ ئاشکرا کرد، لە چەند هەفتەی داهاتوو بە چەند ئەپدەیتێکی جیاواز ئەو گۆڕانکارییانە بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبن.

1. مێتا رایگەیاند، بەکارهێنەرانی iOS 16 لەسەر ئایفۆن لەمەودوا دەتوانن لە رێگەی واتساپەوە ستیکەری تایبەت بەخۆیان دروست بکەن، ئەو ستیکەرانەی کۆگاکردنی ناو واتساپ بکەن و هەر کاتێک بیانەوێت لەکاتی چات بیاننێرن.

2. زیادکردنی تایبەتمەندی Call Links، مێتا رایگەیاند، هەر گروپێک پەیوەندی بەیەکترییەوە بکەن، دەتوانن لینکی پەیوەندییە گرووپییەکە کۆپی بکەن، بۆ هەر کەسێک لەسەر مۆبایل یان کۆمپیوتەری Windows بینێرن ئەو کەسانە لەرێگەی ئەو لینکەوە دەتوانن بەشداری لە پەیوەندییە دەنگییەکە بکەن، جا دەکرێت پەیوەندییەکە لەرێگەی ڤیدیۆش بێت، بۆ بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییە لەسەر Windows بەکارهێنەر دەبێت لە Microsoft Store ئەپی واتساپ لەسەر کۆمپیوتەرەکەی داونڵۆد بکات وە ژمارە مۆبایلی خۆی بەکاربێنێت تا هەژمارەکەی بکرێتەوە.

3. مارک زوکەربێرگ بەڕێوبەر و خاوەنی کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی ئەپی واتساپە لە پۆستێکی فەیسبووک رایگەیاند، خەریکی دروستکردنی جۆرێکی نوێی ژیری دەستکردن (AI)، واتە رۆبۆتێکی زیرەک دەتوانێت لەسەر ئەپەکانی واتساپ، ئینستگرام و مەسێنجەر هاوکاری بەکارهێنەران بکات، ئەو رۆبۆتە (AI)ـیە دەتوانێت وەکو مرۆڤێک چات لەگەڵ بەکارهێنەر بکات، داوای وێنەی جیاوازی لێ بکەیت، یان زانیاری و فەرمانی جیاوازی پێ بدەیت وەڵامت دەداتەوە.