بە هەواڵی چیڕۆکی نوێی Elden Ring ریکۆردی تویتەر شکاند

K24 - هەولێر:

دوای دوو خوولەک لە ئاشکراکردنی چیڕۆکی نوێی یارییەکە دوو ملیۆن جار تویتەکەی ELDEN RING بینرا و ئێستا لە تۆپ ترێندی تویتەرە، چیڕۆکە نوێیەکەی بەشێوەی DLC دەبێت، باسی دارە گەورەکە Erdtree دەکات،فڕەم سۆفتوێر دەڵێت: ئێستا لە بەرهەمهێنانە و گەیمەران ریکۆردی پێوانەییان تۆمار کردووە لە خێرا لایکردنی هەر تویتێک لە تویتەر.

یاری Elden Ring لە 2022 بڵاوکرایەوە و تا ئێستا زیاتر لە 20 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە، یەکێكە لە پڕ فرۆشترین یارییەکان لە مێژوودا، ئەو یارییە کاردانەوەیەکی گەورەی لە جیهانی ڤیدیۆ یارییەکان دروستکرد، توانی زۆرترین خەڵات لە مێژووی هەر یارییەک کۆبکاتەوە، بەپێش یارییەکانی The Last of Us و God of War کەوت.

بەڵام هەوادارانی ئەو یارییە ماوەی ساڵێکە چاوەروانی ئاشکراکردنی چیڕۆکێکی نوێ بۆ یارییەکە دەکەن بەشێوەی DLC ئەمڕۆ کۆمپانیای Benday Namco و ستودیۆی FromSoftwer لە وێبسایەتی خۆیان رایانگەیاند، DLCـەیە نوێیەکە بەناوی Shadow of The Erdtree دەبێت بە مانای سێبەری داری ئێرتری.

وێنەی فەرمی DLCـی نوێی ELDEN RING
وێنەی فەرمی DLCـی نوێی ELDEN RING

بۆ داونڵۆدکردنی ئەم وێنەیە بە کوالێتی بەرز ئەم لینکە بکەرەوە.

فرەم سۆفت رایگەیاند ئێستا ئەو DLCـیە ئێستا لە بەرهەمهێنانە سکرین شۆتێکی بۆ بڵاوکردووەتەوە، جگە لەوە زانیاری نەدا لەسەر بەرواری بڵاوکردنەوەی یان چیڕۆکەکە باسی چی دەکات.

بەپێی لێکدانەوەی گەیمەرانی ئەو یارییە بێت، لە وێنەکە خانمێکی قژ زەرد لەسەر ئەسپە بەناوبانگەکەی تۆرێنت بەدیار دەکەوێت، پێدەچێت ئەو خانمە مەکیلا بێت کە لە یارییەکە زۆر باس ناکرێت، بەڵام لە دیمەنی سینەماتیکی یارییەکە زانیارییەکی بچووکی لەسەر باس دەکات، ئەو خانمە خوشکێکی دوانەی هەیە بەناوی مەلینا، هەردووکیان بە نەفرەتەوە لەدایکبوون.

دارە گەورەکە دەبینین نادرەوشێتەوە، پێدەچێت هێزەکەی لەدەستدا بێت یان چیڕۆکی دوای یارییەکە نیشان دەدات کە دارە گەورەکە دەسوتێندرێت.

هێشتا زانیاری زیاتری لەسەر نازانین، پێشبینی دەکەین لە هاوینی ئەمساڵ بەتایبەتی لە کاتی کۆنفرانسی E3 و Game Fest یەکەم ترەیلەر و ڤیدیۆ لەسەر ئەم DLCـیەی یاری Elden Ring ببینین زانیاری زیاترمان لەسەری پێبدات، دەربارەی بەرواری بڵاوبوونەوە و نرخی DLCـەیەکە پێشبینی دەکەین بۆ 2024 بێت نرخیشی لە نێوان 20 بۆ 40 دۆلار بێت.