تایبەتمەندی زوومی نوێی ئەپی گووگڵ کڕۆم لەسەر مۆبایل بەردەستە

K24 - هەولێر:

تایبەتمەندی زوومی نوێی ئەپی گووگڵ کڕۆم لەسەر مۆبایل بەردەستە.

لە ئەپی گرووگڵ کڕۆم لەسەر ئاندرۆید دەتوانیت، وێنە، تێکست و ڤیدیۆ تاوەکو 300٪ بە زووم گەورە بکەیت بەبێ ئەوەی پەیجی وێبسایەتەکە تێکبدات.

گووگڵ بە ئەپدەیتە نوێیەکەی کڕۆم تایبەتمەندی زووم باشتر دەکات، ئەمەش هاوکارییەکی گەورەی ئەو کەسانە دەکات ناتوانن تێکست، ڤیدیۆ و وێنەی ناو وێبسایتەکان بخوێننەوە یان ببینن.

ئەو تایبەتمەندییە لە بەشی Settings > Accessibilityـە کلیک لەسەر Zoom بکە، بە نیشانەی کۆ و کەم دەتوانیت پەیجی وێبسایتەکە لە وێنە، تێکست و ڤیدیۆ بچووکتر و گەورەتر بکەیت.

گووگڵ ئەو تایبەتمەندییە لەسەر هەر وێبسایتێک بەجیا بۆت سەیڤ دەکات، واتە پێویست ناکات هەموو جارێک بۆ وێبسایتەکانی دەیانکەیتەوە دەستکاریان بکەیت، تەنانەت ئەو تایبەتمەندییە دەتوانێت بەسەر سێتینگی ئەو وێبسایتانەش زاڵ بێت کە رێگەنادەن وێبسایتەکەیان تێکست و وێنە و ڤیدیۆیان گەورەتر بکرێت.