خەڵاتی ئاشتی بازرگانی جیهان بە کەسایەتییەکی هەولێر بەخشرا

K24 – هەولێر

دامەزراوەیی بازرگانی و ئازادی ئایینی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، خەڵاتی ئاشتی بازرگانی جیهان-ی بە خالید خۆشناو، سەرمایەدار و خاوەن پڕۆژە ستراتیژییەکان بەخشی.

لە رێوڕەسمێکدا شەوی رابردوو 28/2/2023، بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە وەزیرو دیپلۆماتکار و سەرمایەداران و پیاوانی کار، دامەزراوەیی بازرگانی و ئازادی ئایینی، خەڵاتی رێزلێنانی ساڵی بەخشییە خالید خۆشناو، سەرمایەدار و خاوەن پرۆژە ستراتیژیەکان.

خەڵاتەکە ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان دەدرێتە چەند کەسایەتیەك، کە کاریان بۆ باشترکردنی کۆمەڵگە کردووە و  لە رێگەی سەرمایە گوزارییەکانیان رێزیان لە ئایینە جیاوازەکان گرتووە.

خالید خۆشناو خەڵاتی بازرگانی جیهانی بۆ ئاشتی  نێوان ئایینەکان بۆ ساڵی 2021 پێبەخشرا.

.
.