مایکرۆسۆفت Chat GPTـی دەخاتە ناو سیستەمی Windows 11

K24 - هەولێر:

پرسیاری هەمەجۆر، وێنە و گەڕانی جیاواز، وەکو مرۆڤێک وەڵام بداتەوە، ئاسانترین رێگا بۆ دەستکەوتنی زانیاری دروست؟ مایکرۆسۆفت دەڵێت ویندۆز 11 بە ژیری دەستکردی Chat GPT زیرەکتر و ئاسانتر دەکەین.

مایکرۆسۆفت دوای ئەوەی بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کۆمپانیای Open AI کرد، بەناوبانگترین پرۆگرامی ژیری دەستکردی ئەو کۆمپانیایە Chat GPT خستە سەر گەڕانی Bing و براوزەری مایکرۆسۆفت Edge، بەڵام کارەکە هەر لێرە ناوەستێت، مایکرۆسۆفت دەیەوێت Chat GPT راستەوخۆ بخاتە سەر سیستەمی ویندۆز 11 و لە بەشی تاسکبار بە داگرتنی دوگمەیەک ئەو چاتە ژیرییە دەستکردە بۆ بەکارهێنەران بەردەست بێت.

"بەم زووانە سەدان ملیۆن کەس لە بەکارهێنەرانی ویندۆز یازدە دەتوانن ئەو تەکنەلۆژیایە نوێیە ناوازەیە بەکاربهێن بۆ گەڕان، چات، وەڵامی پرسیارەکان و دروستکردنی وێنە و ڤیدیۆی هەڕەمەکی لە رێگەی Windows Taskbar" پانۆس پانای CPOـی مایکرۆسۆفت بە ئیمەیڵێک بە وێبسایتەکانی راگەیاند.

سوودی چات جی پی تی، چاتکردنە لەگەڵ رۆبۆتێک کە توانای ژیری دەستکردی هەیە، نموونە دەتوانیت لێی بپرسیت (کوردستان چییە و لە کوێیە؟) ئەو چاتە زانیارییەکان لە ئینتەرنێت بە سەدای چرکە وەردەگرێت بە فۆرمی چات وەکو مرۆڤێک وەڵامت دەداتەوە کەوا کوردستان دەکەوێتە کوێ، لە چەند پارچە پێکهاتووە تەنانەت دەتوانێت رابردووی شەڕ و سەرکردایەتییەکانی کوردستانت پێ بڵێت.

وەڵامی ژیری دەستکردی Chat GPT لەسەر پرسیاری کوردستان چییە؟
وەڵامی ژیری دەستکردی Chat GPT لەسەر پرسیاری کوردستان چییە؟