چاویلکەی زیرەکی مێتا و ڤی ئاڕەکەی ئەمساڵی دزەی پێکرا

K24 - هەولێر:

پلانی چوار ساڵی داهاتووی مارک زەکەربێرگ لە ئۆنڵاین دزەی پێکرا و چاویلکەی زیرەک لە 2025 و چاویلگەی AR لە 2027 وە ئەمساڵ نەوەی سێیەمی مێتا کوێست.

تیمی VRـی مێتا خەریکی چین؟ هەرچەندە دەمانزانی کەوا مێتا دەیەوێت هێدسێتی ڤی ئاڕی کوێست لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاوبکاتەوە، بەڵام نەماندەزانی کەی بە نیازی چاویلکەی زیرەک و ARـە، هاوشێوەی ئەپڵ، سامسۆنگ، شاومی و مایکرۆسۆفت، هەموو کۆمپانیاکان دەڵێن داهاتووی مۆبایل، مۆبایلی زیرەکتر نییە بەڵکو نەمانی مۆبایلە، بە چاویلکەیەکی زیرەک یان AR سەرجەم کارەکانی مۆبایلەکەت ئەنجام بدەیت.

بەپێی نەخشەرێگایەکی دزە پێکراوی مێتا بێت، پێدەچێت ئەمساڵ Meta Quest 3 بڵاوبکرێتەوە، لە ساڵی 2025 چاویلکەیەکی زیرەک هەر بەناوی Smart Glasses ئاشکرا بکرێت، لە ساڵی 2027 مێتا پێشكەوتووترین ئامێری هەڵگیراو بڵاوبکاتەوە ئەویش AR Glassesـە.

مێتا کوێست ڤی ئاڕێکی سەرکەوتووە تا ئێستا سێ جۆری لێ بڵاوکراوەتەوە، نەوەی یەکەم، نەوەی دووەم و نەوەیەکی پڕۆ، ئەمجارە پێدەچێت نەوەی سێیەم بڵاوبکرێتەوە، ئەو ڤی ئاڕە لەسەر دەبەسترێت، سیستەمی OSـی تایبەت بەخۆی هەیە دەتوانرێت ڤیدیۆ یاری پێ بکرێت، ئەپەکانی فەیسبووک و بەشێک لە ئەپەکانی ئاندرۆید بەشێوەی VR بەکاربێت لەناویدا.