بەهۆی کەمفرۆشی ڤی ئاڕەوە مێتا نرخیان دادەبەزێنێت

K24 - هەولێر:

كۆمپانیای مێتا نرخی هێدسێتەکانی VRـەکەی دادەبەزێنێت، لە چەند رۆژی داهاتوو 500 دۆلار لە نرخی Meta Quest Pro دەهێنێتە خوارەوە و 70 دۆلار لە نرخی Quest 2 دادەبەزێنێت.

مێتا بە فەرمی رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوو نرخی هەردوو هێدسێتی کوێست 2 و کوێست پڕۆ دادەبەزێنێت، نرخەکان نوێیەکان داشکانی کاتی نییە بەڵکو نرخی فەرمی دەبن لەمەودوا بەو نرخانە دەفرۆشرێن.

نرخی Meta Quest 2 لە 500 دۆلار بۆ 430 دۆلار دادەبەزێت، وە نرخی ڤی ئاڕە گرانبەهاکەی Meta Quest Pro لە 1500 دۆلار بۆ 1000 دۆلار دادەبەزێت.

کۆمپانیای لە 2022 مێتا بڕی 13.7 ملیار دۆلاری لە بازاڕی VR لەدەستدا، کە بووە هۆکاری کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندەکانی بەشێوەی 45% و مێتا لۆمەی خۆی دەکات و دەڵێت هۆکاری سەرنەکەوتن و زۆر نەفرۆشانی ئامێرەکانی VRـی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە نەیانتوانیوە رای گشتی بۆ دروستبکەن و خەڵکی ئاسایی بەکاری بهێنێت.