ئەو زنجیرەیەی باسی دۆناڵد ترەمپ دەکات بێ ئەوەی ناوی بهێنێت دوا ترەیلەری بۆ بڵاوکرایەوە

K24 - هەولێر: 

دوا ترەیلەری وەرزی چوارەمی زنجیرەی Succession بڵاوکرایەوە و کارەکتەری سەرەکی ڵۆگن رۆی دەیەوێت ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام چوار منداڵەکەی چۆن رێگەی پێدەدەن؟

کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ ئەوەی یەکەم ئەڵقەی وەرزی چوارەمی بەناوبانگترین زنجیرەی HBO بڵاوبکرێتەوە کە Successionـە، ئەو زنجیرەیەی باسی پیاوێکی دەوڵەمەند بەناوی لۆگن رۆی دەکات خاوەنی 120 ملیار دۆلارە و خاوەنی گەورەترین گروپی کۆمپانیای میدیاییە لە ئەمەریکا، ئێستا هەوڵ دەدات هەژموونی میدیا و پارە و دەسەڵات بەکاربهێنێت تا ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام منداڵەکانی رێگەی پێدەدەن کە سێ وەرزە هەوڵ دەدەن ببنە میراتگری راستەوخۆی ئەو 120 ملیار دۆلارە؟

ئەم زنجیرەیە پڕ بینەترین زنجیرەی تۆڕی HBOـەیە لە دوای ماڵی ئەژدیها و زنجیرەی The Last of Us بەهۆی ئەوەی چیرۆکەکەی خەیاڵی و فانتاسی نییە، بەڵکو توانجێکە لەسەر ئێستای ئەمریکا و کارەکتەری لۆگن رۆی کە خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە لەسەر کەسایەتی دۆناڵد ترەمپ دروستکراوەتەوە و خانەوادەکەشی وەکو منداڵەکانی ترەمپ باس دەکات.

ئەکتەری بریتانی Brain Cox بە رۆڵی سەرەکی و Sara Snook و Jeremy Strong بە رۆڵی پاڵپشتی لەو زنجیرەیە پاڵەوانن، زنجیرەکە سێ وەرزی لێ بڵاوکراوەتەوە لە 26ـی ئەم مانگە وەرزی چوارەم و کۆتایی لێ بڵاودەکرێتەوە و کۆتایی بەو چیڕۆکە درامایە سیاسی و میدیایە دێت.