فیلمێکی نوێی ترسناک کۆمەڵە گەنجێک لە گەراجێکی مەترسیدار بەند دەکات

K24 - هەولێر:

"لە فیلمە تاونکاری و ترسناکەکان بەردەوام یەکەمجار کارەکتەرە رەشپێستەکان دەمرن، ئەی گەر هەموویان رەشپێست بن؟ کێ لە هەمووان رەشپێسترە دەبێت بمرێت؟" ئەمە دایەڵۆگی فەرمی فیلمی The Blackingـە.

چیڕۆکی فەرمی فیلمی The Blackening بەمشێوەیە:

کۆمەڵە گەنجێکی رەشپێست بەیەکەوە دەیانەوێت کۆتایی هەفتە بەیەکەوە بەسەر ببەن، لە ماڵێکدا گەراجێک دەدۆزنەوە یارییەکی کۆنی تێدایە، کاتێک پاکەتی یارییەکە دەکەنەوە، دەکەونە ناو یاری ژیان و مەرگ، بۆ رزگاربوون دەبێت رەشپێسترین کەسیان خۆی بکاتە قوربانی تا هاوڕێیەکانیان رزگاریان ببێت؟ بەڵام چۆن بڕیار دەدەن کێ لە هەمووان رەشپێسترە؟.

ئەو فیلمە تاوانکاری، کۆمیدی و ترسناکە لە دەرهێنانی Tim Storyـیە بڕیارە لە بەرواری 16ـی مانگی شەشی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت