هاوپه‌یمانی میلله‌ت به فه‌رمی كه‌مال كلیچدارئۆغلۆی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی شه‌ش لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی توركیا كۆتایی هات و رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌ر شه‌ش لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كه‌ی توركیا له‌باره‌گای پارتی سه‌عاده‌تی توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆتایی هات و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا ئاشكرایانكرد، كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ ده‌بێته كاندیدی هه‌ر شه‌ش لایه‌نه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا.
له گوتارێكیشدا، كه‌مال كلیچدارئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی جه‌هه‌په رایگه‌یاند، پێكه‌وه توركیا ده‌هێننه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، کورشاد زۆرلو، گوتەبێژی ئیی پارتی رایگەیاند، مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی و کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە کۆبوونەتەوە و لەو سۆنگەیەشەوە ئاکشەنەر بڕیاری داوە بەشداری لەکۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی هاوپەیمانی میللەت بکات.
بریارەکەی ئاکشەنەر لەکاتێکدایە، مانسور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ سەردانی ئیی پارتییان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەو پارتە کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکەش، کورشاد زۆرلو، گوتەبێژی ئیی پارتی رایگەیاند، مەڕاڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی پێشنیازی کردووە مانسور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ کاندید بن بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار. هاوکات گوتەبیژی ئیی پارتی راشیگەیاند، دانوستانەکان دەستیپێکردووە و پێشنیازەکە لەلایەن ئاکشەنەرەوە ئاراستەی کلیچدارئۆغڵو.
له به‌رامه‌به‌ریشدا، محەمەد ئوچوم، بریکاری فەرمانگەی یاسایی سەرۆکایەتی کۆمار و راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کاندیدکردنی مەنسور یاڤاش، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بۆ پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا پێشێڵکردنی دەستووری تورکیایە و هەوڵێکی بێ بنەمایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. کاردانەوەی راوێژکارەکەی ئەردۆغان دوای ئەوە هات، مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتی بە مەرجی کاندیدکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ دووبارە گەڕایەوە نێو هاوپەیمانی میللەت.
هه‌رچه‌نده دوێنێ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، ئاهات ئاندیجان، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لەمەودوا ئیی پارتی بە جیا لە پرۆسەی سیاسیی‌دا بەردەوام دەبێت و کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار دەبێت.
هه‌روه‌ها ئەو پەرلەمانتارەی ئیی پارتی راشیگەیاند، تا ئێستا کەسێکیان دیاری نەکردووە و له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە و لەماوەی ئەم هەفتەیەش بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌وباریه‌وه ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده دوای کشانەوەی ئیی پارتی لەنێو شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا، کاردانەوەی زۆری دروستکرد و بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا رەخنەیەکی زۆریان بەتۆمەتی شکاندنی به‌ره‌ی بەرگریی بەرامبەر بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاراستەی مەراڵ ئاکشەنەر ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا، هاوپەیمانی میللەت لە کۆتا کۆبوونەوەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سەرەڕای سەرجەم هەڵبەز و دابەزەکان، رژدن لەسەر کارکردنی هاوبەش و رۆژی دووشەممە نەخشەرێگەی قۆناغی راگوزەری و کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو رادەگەیەنن.
هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر، سه‌رۆكی ئیی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته‌كه‌ی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كشانه‌وه‌ی خۆیان له هاوپه‌یمانی میلله‌ت راگه‌یاند، به‌هۆی سووربوونی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له‌سه‌ر كاندیدكردنی کلیچدارئۆغڵو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری.
مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر رایگه‌یاند، پێشنیازەکانیان ره‌تکراوه‌ته‌وه كه وه‌ك ئیی پارتی داوای کاندیدکردنی مەنسوور یاڤاش، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵیان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارنه‌كانی رابردوو توانیویانه به‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپەیمانی میللەت خیانەتیان لێکردن به‌ڵام ئه‌وان داهاتووی تورکیا ناخەنه مەترسییەوه و بەرامبەر ئه‌و زۆردارییه سەر دانانەوێنن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو له گوتارێكدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا كرده‌وه، كه پێشر به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباته‌وه گومان له دواخستنی هه‌بوو.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.