سەرۆک بارزانی و فائق زێدان جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق | وێنه‌: باره‌گای بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌ "بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کرده‌وه‌". 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (8ـی ئادار/مارسی 2023)، لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەدیهاتنی سەقامگیری و پابەندبوون بە دەستوور و قووڵکردنی چەمکی هاوبەشی ئاڵوگۆڕ کردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراق. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەستەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی تری عێراقی فیدڕاڵ کرایەوە.