چیتر سوور نەما؛ ئۆسکار رەنگی فەرشەکەی گۆڕی

.
.

K24 - هەولێر:

بۆ یەکەمجار لەدوای 62 ساڵ لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، فەرشی سوور بۆ میوانان راناخرێت و رەنگی فەرشەکە دەگۆڕدرێت.

لە ساڵی 1961ـەوە کە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستیپێکردووە تا ساڵی رابردوو، هەموو ساڵێک بۆ پێشوازیکردن لە میوانان، فەرشی سوور راخراوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو نەریتە گۆڕا.

ئەمساڵ فەرشی پێشوازیکردن لە میوانەکانی ئۆسکار، وەک لە وێنەکەدا دیارە بە رەنگێکی ئاڵتونی دەرکەوت.

مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کە بە یەکێک لە گرنگترین بۆنەکانی جیهانی هۆڵیود دادەنرێت، فەرشێکی تایبەت بۆ میوانەکان رادەخرێت و لەوێدا، کامێرای رۆژنامەوانان و وێنەگری میدیا بەناوبانگەکان چاویان بە ئەستێرەکانی هۆڵیود دەکەوێت.