محه‌ممه‌د خالیدی ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی كازمی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د خالیدی، سه‌رۆكی حزبی به‌یارق ئه‌لخه‌یر ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئێمه وڵاتمان له‌ده‌ستداوه، له‌ژێر سێبه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی".
محه‌ممه‌د خالیدی، سه‌رۆكی حزبی به‌یارق ئه‌لخه‌یر له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی، "ئیداره‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی وڵات هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی له‌ده‌ستبدات، هه‌روه‌ها حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كاره‌سات بوو ، ئێستاش ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین."
خالیدی گوتیشی: ئێمه وڵاتمان له‌ده‌ستداوه، له‌ژێر سێبه‌ری حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی، كێشه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ری سپی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق رۆلێكی گه‌وره‌ی بینی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران، ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئێستا به‌رووی هه‌موو لایه‌نێك دا كراوه‌یه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندبوو: كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵی ناشرین كردنم ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م. ده‌شڵێت، گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو هه‌یه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، كه بووه‌ته هۆی دیارنه‌مانی زیاتر له 600 ملیار دۆلار.