تۆنی بلێر: سەدام دوو شەڕی هەرێمی لە ناوچەکەدا هەڵگیرساند بۆیە هێرشمان کردەسەری

K24 - هەولێر:
تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تێبینی کرا سەدام دوو شەڕی هەرێمی لە ناوچەکەدا هەڵگیرساند، بۆیە بە هاوکاری ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشمان کردەسەری.
لە میانەی دیدارێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا باس لە هۆکارەکانی هێرشکردنەسەر سەدام حوسێن دەکات و رایگەیاند، تێبینی کرا سەدام حوسێن سەرۆکی لەسێدارەدراوی عێراق، دوو شەڕی هەرێمی لە ناوچەکە هەڵگیرساند (هەردوو جەنگی ئێران و کوەیت)، هەروەها بە چەکی کیمیایی هێرشیکردە سەر هاووڵاتییانی، بۆیە هێرشی کرایەسەر.
لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و هێرشی رووسەکان بۆسەر ئەو وڵاتە، بلێر دەڵێت: ئۆکرانیا وڵاتێکی دیموکراسییە، کاتێک پوتن هێرشیکردەسەری، هەڕەشە نەبوو بۆسەر دراوسێکانی.
بلێر ئەو بیرۆکەیە رەتدەکاتەوە، کە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی رووسیا بە لاوازکردنی رۆژئاوا قازانجی کردبێت و دەڵێت: هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ مۆسکۆ ناکرێت، تا ئەوکاتەی پۆتن ئەوە نەزانێ کە بیرۆکەی شەڕەنگێژی بیرۆکەیەکی هەڵەیە.
هەروەها گوتی: دەستوەردانی پوتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە سووریا، بۆ ئەوە بوو کە دیموکراسیی لە ناوچەکە رەتبکرێتەوە.
تۆنی بلێر لهساڵی (1997 – 2007) وهك سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا كاری كردووه، لهگهڵ بووشی كوڕ سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا پهیوهندییهك و هاوپهیمانێتییهكی بههێزیان ههبوو، پێكهوه له دوای 11ـی سێپتێمبهرهوه یهكیانگرت، هێزهكانیان نارده ئهفغانستان و عێراق، بۆ شهڕكردن لهگهڵ قاعیده و تاڵیبان و رژێمهكهی سهدام حوسێن.